بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قالیباف لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: پێویستە جەخت بکەم سووکایەتی گۆڤاری فەڕەنسەوی بە ڕێبەری ئێران ئەنجامی نەبوونی لۆژیک و نیشانەی تووڕەیی بەرەی ڕۆژئاوا لە شکستی پڕۆژەی نائارامییەکانی ١٤٠١ە.
ناوبراو وتی: دوژمنان هەموو توانی سیاسی، ئابووری، نێودەوڵەتی، مێدیایی و ئەمنیەتی خۆیان خستە گەڕ و ڕێبەری ئێرانیان خستە بەر سووکایەتییەوە، بەڵام پیلانەکانیان شکستی هێنا و ئێستا ئەو گۆڤارە فەڕەنسەوییە لە ڕووی داماوییەوە ئەو کارەی کردووە بەڵام ئەو دەستە هەوڵانە ورەی خەڵک بۆ سەربەخۆیی و پێشکەوتن پتەوتر دەکات.
Your Comment